“ئەمریکا و ئیسرائیل دزەیان کردووەتە ناو دەزگای هەواڵگری عێراقەوە”

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد زانیارییەکانی هەردوو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی پارێزراونین.

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد هەردوو دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل توانیویانە دزەبکەنە ناو هەردوو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دژە تیرۆری عێراقەوە.

 

کەریم محەمەداوی٫ ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ مەڵپەری ئەلیکترۆنی زانیاری ، ئەوەی خستووتەڕوو لە ڕێگای دزەپێکردنی زانیارییەوە لە سەر پێگە و جێگای هێزە عیراقییەکان مەترسییەکی زۆر هەیە لە سەر دەزگا ئەمنییەکان بەمەش دەزگای ئاسایش و هەواڵگری نیشتمانی پارێزراو نابێت.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە لەم هەوڵانەدا بە تایبەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی  کراونەتە ئامانج بۆ بۆردومان کردنی  پێگەو بنکەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا.