۳۳ پارچە ئاسن لە گەدەی گەنجێک دەرهێنرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

گەنجێک توشی بەرچاوتەنگی دەبێت جۆرێکە لە نەخۆشی کە وا لە نەخۆشەکە دەکات چێ دەستکەوێت قوتی بات.

 

لە حاڵەتێکی دەگمەندا پزیشکەکان ۳۳ پارچە ئاسن و کەرەستەی ڕیشتاشین لە گەدەی گەنجێکی هیندی دەردەهێنن.

 

دوای ئەوەی بۆغیش ساکور هەست بە ئازار دەکات دەیگەیەننە نەخۆشخانەی شاری چاپۆری هیندی بۆ ئەنجامدانی پشکنین دەردەکەوێت بڕێکی زۆری پلاستیک و ئاسنی لە سکدایە.

 

پاش ئەنجامدانی وینەی تیشکی بۆ گەنجەکە بۆیان دەردەکەوێت کە زیاتر لە ۳۳ پارچە ئاسنی جۆراو جۆری قوت داوە.

 

بە وتەی پزیشکەکان وردە ئاسنەکان پێکهاتبوون لە دەرنەفیز٫ بورغوو٫ بزمار٫ چەند‌ کەرەستەیەکی دیکەش.

 

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بۆ ٫ساکور پزیشکەکان ئامۆژگاریان کرد چارەسەری دەروونی وەربگریت بۆ باشبوونی حاڵەتەکەی.

 

ئا.دانا زەنگەنە