سعودیە و عێراق قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە ئامادەکاری دەکرێت بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ عێراق.

 

 

 

لە کۆبونەوەیەکدا کە بەئامادەبوونی شای سعودیە سەلمان بن عەبدلعەزیز ئەنجامدراوە، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕاسپێردراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بارەی هاوکاریی ئەمنی و واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەو بارەیەوە.

 

 

 

عێراق و سعودیە سنوورێکی هاوبەشی درێژیان هەیە، کە لە ناوچەی تەریف لە نزیک سنووری نێوان عێراق- ئوردن دەست پێ دەکات تا دەگاتە ناوچەی حفر باتن لە نزیک سنووری عێراق- کوێت و درێژییەکەی دەگاتە 814 کیلۆمەتر.

 

 

 

 لەماوەی ڕابردودا لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەردولاوە چەندین سەردان و دانیشتن ئەنجامدراوە و  هەوڵی تێپەڕاندنی ناكۆكی و چارەسەکردنی كێشەكانی نێوانیان دراوە لەڕێی گفتوگۆ و دوركەوتنەوە لە ئاژاوە كە كاردانەوەی نێگەتیفی لەسەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە هەیە.
دا. شەهێن وەهاب