یەکەم  ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ  ێنجشەمە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاری بكرێت و سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانیش زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات .
د. عیرفان رەشید، سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاندوە: کە ڕۆژی پێنجشەمە یەکەم  ڕۆژی مانگی زولحیجە دەردەكەوێت، و 10 ی مانگی زولحیجەش دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.
د.عیرفان ڕەشید ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لیژنە قسە لەسەر یەكەم رۆژی جەژن دەكات و دواتر بڕیاردەدرێت  یەكەم رۆژی جەژن لە سعودییە و هەرێم و سەرجەم وڵاتەكانی دیكە دەردەكەوێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دادگای‌ باڵای  سعودیه‌ داوایكرد ئێواره‌ی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ به‌دوای‌ مانگدا بگه‌ڕێن و هه‌ر كه‌سێك بینی‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌.
دا. شەهێن وەهاب