هاوپەیمانی بەشداری لە کۆبونەوەیەکی ڕێکخراوی یۆنامی دەکات

 

دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی نوسینگەی یۆنامی بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ڕێکخراوەکە لە کەرکوک و داوای لە ڕێکخراوەکە کرد هاوکاری ئەو کەس و لایەنانە بن کەکار دەکەن بۆ چەسپاندنی یاساو دەستوور لە عێراقدا.

 

 

ئەمڕۆ بەرپرسی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی بەبانگهێشتێکی فەرمیی بەشداریکرد لە کۆبونەوەیەکی ڕێکخراوی یۆنامی، کە تێیدا بەرپرسی یەکەمی پارتە سیاسیە کوردەکان لە کەرکوک لە نوسینگەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە کۆبونەوە.

 

کامل جلال بەرپرسی دەڤەری کەرکوک، لە کۆبونەوەکەدا چەند داواکارییەکی پێشکەشی ڕێکخراوی یۆنامی کرد، کە هاوکاری ئەو کەس و لایەنانە بن کەکار دەکەن بۆ چەسپاندنی یاساو دەستوور لە عێراقدا و کار بکەن بۆ جیبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی مادەی سەدو چلی دەستوری عێراقی.

 

بەرپرسەکەی هاوپەیمانی ئەوەشی ڕاگەیاند، هاوپەیمانی نیشتمانی کار دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی فراوان و فرە ڕەنگ کە پێکبێت لە نوێنەری تەواوی نەتەوەکانی شارەکە لە سەر بنەمای لێهاتوی و کەسێتی بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری شارەکەو پەرەدان بە ڕۆحی پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان سەرجەم پیکهاتەکانی کۆمەڵگەدا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا کامل جلال داوای لە بەرپرسانی یۆنامی و سەرجەم لایەنەکانی بەشداربوی کۆبونەوەکە کرد، کە هاوکار و هەماهەنگبن لەگەڵیان بۆ جێبەجێکردنی ئەوپرۆژەو بیرۆکەیەی کە هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیڕەوی دەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و مرۆڤ سەنتەری.

 

دا. شەهێن وەهاب