دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە بۆ پۆستی پارێزگار

 

چەند مەرجێک دانراوە بۆ خۆپالاوتن بۆ ئەو پۆستە و دەبێت خەڵکی پارێزگاکەبێت.

 

ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەرگای خۆ پاڵاوتنی واڵاکرد بۆ هەر کەسێک شیاوی بەڕێوەبردنی ئەو پۆستەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتە ڕوو دەبێت بەربژێر خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و تەمەنی سی ساڵیی تەواوکردبێت، هەروەها یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس نەیگرێتەوە و خەڵکی پارێزگاکەبێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای بەرایی بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ سامی حەسناوی پارێزگاری پێشووی دیوانیە دەرکرد.

 

ئا.دانا زەنگەنە