سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند رۆژی یەکشەممە ۱۱ ئاب یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

 

ئێواەرەی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە سەرپشک کرا بۆ بینین و دیاریکردنی بینینی مانگ.

 

دواجار بڕیاردرا لە سەر ئەوەی سبەی هەینی وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی (زیلحیجە) ی نۆمینەی حاجیان دیاری بکرێت و ڕۆژی شەممەش ٨/١٠  عەرەفەیە بەمەش یانزەی مانگ وەکو یەکەم ڕۆژ جەژنی قوربان دیاری کرا.

 

شایەنی باسە تاوەکو ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەریمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە جەژنی قوربان.

 

 

ئا. دانا زەنگەنە