سیستانی: یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، ڕۆژی 12ی ئاب، كە دەكاتە دووشەمەی هەفتەی داهاتوو، وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد.

 

 

نووسینگه‌ی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت” ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 3-7- 2019ی‌ زاینی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگی‌ زیلحجه‌ی‌ 1440ی‌ كۆچییە وە  به‌وپێیه‌ش رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 12ی‌ ئابی‌ 2019 یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌”

 

 

ئەم ڕاگەیەنراوەی نوسینگەی سیستانی لە كاتێكدایە،  ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ رایانگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ 11ی‌ ئاب یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش رایگه‌یاند کە 11-8-2019, یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

 

دا. شەهێن وەهاب