سبەی دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات و بەر لە هاتنی جەژنی قوربان سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچە وەردەگرن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات و پێش جەژنی قوربان مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.

 

بە پێی زانیارییەکان،  رۆژی یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەكرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق مەرجی داناوە لە سەر هەرێم کە دەبێت رۆژانە بڕی ٢٥٠ بەرمیل نەوت بنێرێت لە بەرامبەردا بەغداد پابەنددەبێت بە ناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
داڕشتنەوە. دانا زەنگەنە