گۆڕانکاری لە ناوی واتسئەپ و ئینستاگرام دەکرێت

ئینستاگرام و واتسئەپ کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت بەنیازە ناوەکانیان بگۆڕێت.

 

 

کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبووک ڕایانگەیاندووە، کۆمپانیاکە ناوێکی نوێ بۆ هەردوو ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام و واتسئەپ دادەنیت، و ئەمەش لەکاتێکدایە چاودێریکردن و وردبوونەوە لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا زیادی کردووە.

 

 

وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند،” دەمانەوێت ڕوونتر کاربکەین دەربارەی ئەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی کە بەشێکن لە کۆمپانیاکەمان”.

 

 

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەویت کەموکورتیەکانی دەربارەی بڵاوبونەوەی زانیارییەکان و تایبەتمەندی بەکاربەران و پاراستنیان جیگەی متمانە بێت بۆ بەکاربەران.

 

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای فەیسبووک لەسەر خواستی خەڵک گۆڕانکاری لە ناوەکان ناکات.

 

 

هەر بەپێی سەرچاوەکان کە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەری هەیە ناوە نوێکان بەم شێوەیە بێت،

Instagram from facebook, whatsapp from facebook