بەغدا: چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی دەستبەسەر کران

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ژەمە خواردن بۆیان 15 زیندانی له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری به‌غدا هه‌ڵاتن و چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنیش لەسەر ڕوداوەکە دەسبەسەرکران.

 

 

بەپێی زانیاریەکان، زیندانییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی خواردن بۆیان ئه‌و كاره‌یان كردوه‌ و له‌وكاته‌ی پاسه‌وانی بنكه‌كه‌ نانی داونه‌تێ، پاسه‌وانه‌كه‌یان راكێشاوه‌ته‌ لای خۆیان. و دواتر ١٥كه‌سیان زیندانه‌كانیان شكاندوه‌و هه‌ربه‌ جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له‌ بنكه‌كه‌ هەڵاتون.

 

 

هەر بەپێی زانیاریەکان، ئەو زیندانیانە لە بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات کە تایبەتە بە بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ڵاتوون كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا 70 زیندانیی تێدا بووه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی به‌غدا ئاماژەبەوە دەکەن، دوای هەڵاتنی ئەو ١٥ بەندکراوە پاسەواناکانی بنکەکە هەوڵی دەستگیرکردنەوەی ئەو بەندکراوانەیاندا و توانیویانە سێ لە هەڵاتوەکان داستگیربکەنەوە.

 

 

لە دوای ڕوداوەکەش، یاسین تاهیر یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە لادان و دەستبەسەرکردنی هەریەك لە بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی بەغدا، بەڕێوبەری پۆلیسی رەسافە و بەڕێوبەری پۆلیسی باب شێخ لە كار دورخراونەتەوە و لە بینای وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەر كراون.

 

داڕشتنەوە. شەهێن وەهاب