چاوەڕوانی دەرکەوتنەوەی لیۆنێل مێسی دەکرێت

ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان، یاری جامی خوان گامبەر ئەنجامدەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت میسی دەربکەوێت.

 

هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئارسیناڵی ئینگلیزی لەسەر یاریگەی کامپ نۆو یاری دەکەن، بارسێلۆنا میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەکات، چاوەڕواندەکرێت دوای گەڕانەوە لە پشووەکەی بۆ یەکەمجار لە وەرزی نوێدا لیۆنێل مێسی بەدرێسی یانەکەیەوە دەربکەوێت و بەشداری لە یارییەکەدا بکات.

 

لە ساڵی ١٩٦٦وە جامی خوان گامبەر ئەنجامدەدرێت، هەر ساڵە و بارسێلۆنا میوانداریی یانەیەک دەکات، ئارسیناڵ دەبێتە دووەم یانەی ئینگلیزی ئەو یارییە ئەنجامبدات، دوای مانچێستەر سیتی کە ساڵی ٢٠٠٩نازناوەکەی بردەوە.

بارسێلۆنای رێکخەری یارییەکە تاوەکو ئێستا 40 جار نازناوەکەی بردووەتەوە و 12 جاریش دۆڕاوە.