ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەدا گرت

 

 

هێزی دەریاوانی ئێران ڕایگەیاند” دەستیان بەسەر کەستییەکی بیانیدا گرتووە لە کەنداو کە بە قاچاغ سووتەمەنی دەگواستەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزی دەریاوانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، کەشتییەکە لە نزیک دورگەی فارسی دەستی بەسەردا گیراوە، لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ بەندەری بوشەهر.

 

عەمید ڕەمەزان زیراهی فەرماندەی ناوچەی دوو لە هێزی دەریاوانی ئێران رایگەیاند” کەشتییەکە رۆژی چوارشەمەی ڕابردوو لە کەنداو دەستی بەسەرداگیراوە و تیمی ناو کەشتیەکەش لە ٧ کەس پێکهاتووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە بەهۆی گواستنەوەی سووتەمەنی بە قاچاغەوە بووە بۆ یەکێک لە ولاتانی کەنداو.