دوو نوسینگەی نوێی پاسپۆڕت دەکرێتەوە

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆڕتی هەولێر ڕایگەیاند” هەردوو نوسینگەی پاسپۆڕتی سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە لە ماوەیەکی نزیکدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پاسپۆڕتی هەولێر ئەوەی خستەڕوو، شاندێکی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆڕتی هەولێر و دهۆک سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەی عێراق کۆبوونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی چۆنییەتی دانانی ئامێرەکان و پێداویستییەکانی شاندێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو نوسینگەی سۆران زاخۆ دەکرێتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوبەرایەتی پاسپۆڕتی هەڵەبجە و لە چەند قەزایەکیش نوسینگەی پاسپۆڕت کرایەوە.