مێشولە نێچیرەکەی هەڵدەبژێرێت

 

وەکو لای هەموان ئاشکرایە مێشولە بە چەند کەسێکەوە دەدات و هەندێکی تریش پارێزراون ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.

 

 

بە پێی چەند تۆێژینەوەیەکی نۆی پسپۆڕانی ئەم بوارە  ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کە مێشولەش بەدوای تامی چێژبەخشدا دەگەڕێت لە خوێنی مرۆڤەکاندا.

 

 

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ترشەڵۆکی لینیک ئەو  ڕژێنەرەیە کە ئارەزوی مەگەز کۆنترۆڵدەکات وای لێدەکات بگەڕێت بە دوای خۆشترین جۆرو تامی خوێندا.

 

 

جەیمس دای پسپۆڕ لە شێکاری خوێن و نەخۆشییەکانی پێستدا ئەو جۆرە خوێنانەی ئاشکرا کردووە کە مێشولە حەزی پێدەکات.

 

 

ناوبراو باسی لەوەشکردووە ئەم حەزە وەکو بۆماوەیکی (جینی) بۆ مێشولە ماوەتەوە جۆرەکانیش ئەمانەی لای خوارەوەن:

 

 

– جۆری خوێنی (A) وەکو خۆراکێکی سەرەکی تەماشادەکرێت بۆ مێشولە.

 

– جۆری (B) لە لایەن مێشولەوە وەکو جۆرێک لە شرینی وایە.

 

–  جۆرەکانی (AB)  و (O) خوازراو نین بۆ زۆربەی میشولەکان چونکە ڕێژەیەکی کەم لە مادەی لینیک لە خۆدەگرن.

 

 

جەیمس ئەوەشی ئاشکراکردووە دوان ئۆکسیدی کاربۆن لە هەناسەی مرۆڤدا ڕێژەکەی کاریگەری خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی کەسەکان و بڕیاری گەستنیان لە سەر بدات چونکە مێشولە لە دووری ٥۰ مەترەوە دەتوانێت نێچیرەکەی دەستنیشان بکات.

 

 

و. دانا زەنگەنە