کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە عێراقیە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە ،ئەو كەشتیە نەوت هەڵگرەی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا ،كەشتیەكی عیراقیە.

ئەوەشیان ئاشکراکردووە ،كەشتیەكە ناوی هیتایە و لە دوری ٣٠كیلۆمەتر دەستیبەسەرداگیراوە لە دورگەی فارسی لە کەناراوەکانی كەنداو دەستگیركراوە کە بڕی ٧٠٠هەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخی هەڵگرتوە.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ئێران ئەوەی ڕاگەیاند دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا بێ ئەوەی زنیاری زیاتر بخەنە ڕوو.