حکومەتی عێراق پێش هاتنی جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی پێش هاتنی جەژنی قوربان دەرکرد.

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیانێت، ” مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی پێش هاتنی جەژنی قوربان بەپێی خشتەیەكی كاتی بۆ هەموو یەكەكانی دارایی سەر بە وەزارەت دابەشدەکریت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە،” بەڕەچاوكردنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و مادی هەموو فەرمابنەرانی دەوڵەت و بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەزیری دارایی فەرمانگەی ژمێریاری راسپارد مووچەی هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەكانی حكومەت بەر لە هاتنی جەژنی قوربان دابەش بکەن”.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزیری دارای هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی ئەو لیستەی ئامادەکراوە پێش هاتنی جەژن مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت و یەکەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هەواڵ. شەهێن وەهاب