هەرێم و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان گفتوگۆدەکەن

لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا لەسەر پرسی کێشەکانی نێوانیان بۆچونیان نزیکە لە یەکتری و بڕیارە لەم مانگەدا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

 

 

 

شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عیراق ڕایگەیاند” له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ گفتوگۆكردن بۆئه‌وه‌ى پێش كۆتایى ئه‌م مانگه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى كۆتایى له‌باره‌ى بودجه‌ و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و پرسى نه‌وت و غاز، چونكه‌ هه‌ردوولا بۆچونیان نزیكه‌ له‌ رێككه‌وتن و ورده‌كاریه‌كانیان جێهێشتوه‌ بۆ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان.

 

 

 

شیروان میرزا ئەوەشی وتوە.” حكومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى نوێوه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ ده‌داته‌ كۆمپانیاى سۆمۆ، به‌غداش له‌ به‌رانبه‌ردا موچه‌ و ته‌واوى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم ده‌نێرێت به‌ بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانیشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌ى له‌ به‌غدایه‌ 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌خۆده‌گرێت.

 

 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى لیژنه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان هەردولا.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب