قاسم سولەیمانی پیرۆزبای لەزەریف دەكات بەهۆی سزادانی لەلایەن ئەمریكاوە

فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بەمەبەستی پیرۆزبایی و پاڵپشتیكردن سه‌ردانی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات به‌هۆی سزادانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

 

 

كەناڵی “روسیا الیوم” بڵاویكردەوە، قاسم سوله‌یمانی له‌ سەردانەكەی بۆلای جەواد زه‌ریف وتویەتی،سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ نیشانه‌ی شكستی كۆشكی سپییه‌ و هه‌نگاوێكی شێتانه‌یه‌.

 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوله‌یمانی ستایشی زه‌ریفی كردووە و باسی لەوەكردووە، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندی، به‌و پێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیت، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ت له‌سه‌ر رای گشتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه‌ و “گه‌مژا‌یه‌تی” سه‌ركرده‌كانیانت بۆ روون كردوونه‌ته‌وه‌.

 

 

هەروەها سولەیمانی وتویەتی پیرۆزبایت لێدەكەم وەكو سەركردەیەكی جیهانی ئیسلامی كە دژی دەستدرێژییەكانی ئەمریكای.

 

 

 

سەردانەكەی قاسم سولەیمانی دوای ئەوەدێت، كۆتایی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەپاند و خستییه‌ لیستی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك بیانین و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ چاودێریی ده‌كرێن.