ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا قبوڵکراو نیە

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا قبوڵکراو نیە.

 

 

مارك ئێسپە وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمریکا ئەنجامی دەدات لە پێناو پاراستنی خاکی سوریایە و ڕێگردەبن لە ئەنجامدانی لەشکرکێشی تاکلایەنەی ئەنقەرە.

 

 

وەزیری بەرگری ئەمریکا  وتیشی” هەر هەنگاوێکی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی  بۆ باکوری سوریا قبوڵکراو نیە”.

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد تاكلایه‌نه‌ هێرش دەکاتە سه‌ر باكوری سوریا، وه‌ك چۆن پێشتر عفرین و جه‌رابلوس و ئه‌لباب.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب