لە عێراق چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی جەژنانە وەردەگرن ‌

‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاریداوە بڕی ١٠٠هەزار دینار بەوکەسانە ببەخشێت کە مووچه‌ی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

 

باسم عەبدولزەمان، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی‌ ئابی‌ 2019 بڕیاریدا، بە سەرفکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەک جەژنانە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کە چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

 

پێدانی جه‌ژنانه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ به‌ سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگرتووه‌، كه‌ به‌ سه‌دان مووچه‌خۆر بوون.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب