عەلی لاریجانی ئەوی لەپشت سەپاندنی سزاکانی سەر ئێرانەوەیە “بونەوەرێکی نامۆیە”

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە کەنداو، ئێران تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.

 

عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە دژ بە کۆماری ئیسلامی وەڵامی توندی دەبێت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئیرانەوە، وئەگەریش شەڕ ڕوبدات لە کەنداو ” ئێران تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج”.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئیران ڕایشگەیاندووە، پێمانوایە ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی دیکە لە ناوچەکە هانی ئەمریکا دەدەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێران، “بەڵام باش ئەوە دەزانن کە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە وەڵامی توندی دەبێت”.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند لەحاڵەتی شەڕدا تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا روبەروی کێشە دەبنەوە، لەبەرئەوە ئەگەر هەستیان هەبێت لەگەڵ ئێمە ناکەونە جەنگەوە، رەخنەی توندیشی لەنێردەی ئەمریکا بۆ ئێران گرت و رایگەیاند ئەوی لەپشت سەپاندنی سزاکانی سەر ئێرانەوەیە “بونەوەرێکی نامۆیە”.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب