پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق ناکۆکی تێکەوت

به‌غداد داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بڕه ‌پاره‌یه‌ك ده‌كات کە دراوه‌ به‌ هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرى له‌ ساڵى 2009 و 2010 سه‌رژمێریه‌كه‌ش نه‌كراوه.

 

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ڕایگەیاندوە، به‌ مەبەستی خه‌رجكردنى پاره‌ بۆ سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌رێم، به‌غداد داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بڕه ‌پاره‌یه‌ك ده‌كات له‌ هه‌رێم كه‌ پێشتر بۆ سه‌رژمێرى  له‌ ساڵى 2009 و 2010 خەرجیکردووە، لەکاتێکدا سه‌رژمێریه‌كه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

 

بەپێی زانیارییەکان، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق داوایکردوە  پرسى ئه‌و پاره‌یه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه و وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمیش ده‌ڵیت، ئه‌و پاره‌یه‌ له ‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ لەبەشە بودجەى هەرێم بڕدراوە.

 

بڕیارە لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتودا پرۆسەکە، بەشێوەیەكی وردو بە بەشداری سەرجەم عێراقییەكان بەرێوەبچێت، و ئەنجامدانی ئەم سەرژمێریە پێویستی بە 2 ملیار دۆلار هەیە، و لە ئیستاشدا ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب