عێراق کاربە خزمەتی سەبازی “زۆرەملێ” دەکاتەوە

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكە بۆ گەڕانەوەی سەربازیی ناچاریی.

 

عه‌بدولخالق ئه‌لعه‌زاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە، “سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی به‌چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو كارابكرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی هه‌وڵیداوه‌ بۆ قۆناغی داهاتووو یاساكه‌ كارابكرێته‌وه‌ و جێبه‌جێ بكرێت”.

 

‌عه‌زاوی ده‌ڵێت: “گرنگترین لایه‌نی باشی یاساكه‌ پابه‌ندبوونه‌ به‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن و ده‌كرێت بواری ئه‌وه‌ هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ته‌واوكردنی خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی پاره‌ بدرێت، هەروەها خزمه‌تگوزاری و فریاگوزاری و كه‌رته‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌ بكرێن و ته‌نها ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ شه‌ڕكردندا كورت نه‌كرێته‌وه‌”.

 

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕو، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هەوڵیانداوە بۆ قۆناغی داهاتوو یاساكە كارابكرێتەوە، و بەم هەنگاوەش داهاتێكی زۆر بۆ وەزارەتی بەرگریی عیراق كۆدەبێتەوە و دەتوانێت بەو پارەیە سوپای عێراق پڕ چەك و پێشبخات و لە چەندین بواری دیكەدا بەكاریبهێنێت.

 

هەواڵ . شەهێن وەهاب