تورکیا و ئەمریکا لەبارەی سوریاوە لە ڕێککەوتن نزیکن

وەزیری بەرگری توركیا لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە سوریا کۆبۆوە.

 

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایدەگەیەنێت، گفتۆگۆکانیان لەگەڵ ئەمریكا لە لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا ئەرێنی بوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوو وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

 

وتیشی،” ناوچەی ئارام 30 بۆ 40 كیلۆمەتر دەبێت و هێزەكانی یەپەگە لەو سنورەدا نابن، پلانەکانمان سەبارەت بە ناوچەی ئارام و جێگیرکردنی یەکەی سەربازی ئامادەیە و ئامادەکاری کراوە بۆ چونی هێزەكانمان بۆ ئەو ناوچانەی دەكەونە ئەو سنورە.

 

ئاکار ئاماژەشی بەوەدا، “هاوتا ئەمریکیەکانمان زیاتر لە بۆچونەکانی ئێمە نزیکن و پێشمان راگەیاندون، تورکیا خوازیاری کاری پێکەوەییە لەگەڵ ئەمریکادا”.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب