بزوتنەوەی نەهزەی تونس بۆ یەکەمجار کاندیدی دەبێت بۆ سەرۆکایەتی وڵات

بەپێی سەرچاوە میدیایەکان بزوتنەوەی نەهزەی تونسی بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا کاندیدێکی دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات.

 

بە پێی سەرچاوەکان ئەمڕۆ بزوتنەوەی نەهزە ناوی عەبدولفەتاح مۆرۆ ی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پێشکەشکردوە.

 

عبدولفەتاح مۆرۆ یەکێکە لەسەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی و بانگخوازێکی دیاری ناوەندە ئیسلامیەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.