نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٨ی ئابی ٢٠١٩، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یە:
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ ٥٢دۆلار و ٧٠سه‌نتە.
به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ ٥٧دۆلار و ٩١سه‌نتە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردودا تۆمارکرد.