ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم کۆدەبێتەوە و ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا تاوتوێدەکات.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری هەولێری جیدیتاڵ میدیای هاوپەیمانی کەوتوون، ئەنمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم کۆدەبێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی نەوت و گاز پرسی بەشە بودجەی هەرێم و ڕادەستکردنی نەوت بە بغدا تاوتوێ دەکات.

 

ئەوە لە کاتێدایە ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە.

 

ئەنجومەنی نەوت و گاز پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و هەریەک لە وەزیرەکانی دارایی و سامانە سروشتیەکان و پلاندانان.