سوریا لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا و ئەمریکا هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئەمریکا و تورکیا هاتە دەنگ و ئه‌و كاره‌ی‌ به‌ پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.

 

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا رایگه‌یاند، كه‌ رێككه‌وتنەکەی ئه‌مریكا و توركیا بۆ دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئارام له‌ باكووری‌ ئه‌و وڵاته‌ پێشێلكردنی‌ ئاشكرای‌ سه‌روه‌ری‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ سوریا و بنه‌ماكانی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

 

بەپێی زانیارییەکان، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌مریكا و توركیا بۆ دوژمنایه‌تی‌ سوریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری‌ ئیسرائیل، دەزانێت و ئەوکارە پێشێلی سەوەری خاکی سوریا دەکات.

 

سەچاوەکان ڕایانگەیاندوە چەند بەرپرسێکی سوریا داوایان لە كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد سه‌ركۆنه‌ی‌ “ده‌ستدرێژی‌ ئه‌مریكا و توركیا بۆسه‌ر سوریا بكه‌ن، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و

سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی‌ سوریا شكستپێدێنێت”.

 

هەربەپێی زانیاریەکان، سووریا هەڕەشەش لە کوردەکان دەکات كه‌ بوونه‌ته‌ دارده‌ستی‌ ئه‌و پرۆژه‌ دوژمنكارانه‌ی‌ ئه‌مریكا و توركیا و داوادەکات،” کوردەکان بەرپرسیارەتی میژوویی بگرنە ئەستۆ”.

 

دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ لە دوای کۆبونەوەی شاندی نێوان ئه‌مریكا و تورکیا، ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کۆبونەوەکە بڵاوکەدەوە و ڕایگەیاند ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان بریتیبوو له‌ تاوتوێكردنی پلانه‌كان بۆ هه‌بوونی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سوریا.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب