چین نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزەوێلا

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا دەریکردووە بۆ سڕکردنی سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلا دەستوەردانێکی ڕوونە بۆ سەر ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی بەهاکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی راگەیاند چین بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی ڤەنزوێلاو هەروەها داوای لە ئەمەریکا کرد ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و چیتر دووبەرەکی نەخاتە نێو ئەو وڵاتەوە.

 

شایەنی باسە گرژییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا زیادیکردووە بەهۆی ئەو جەنگە ئابوورییەی لەنێوانیاندا هەیە لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ڕاگەیاند ئەگەر چین نەیتە ژێرباری واژوکردنی رێکەوتننامەیەکی ئابووری ئەوا واشنتۆن بە ڕێژەی ١٠ لە سەد باجدەخاتە سەر شتومەکە هاوردەکراوەکانی ئەو وڵاتە.

 

و. دانا زەنگەنە