باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕێگە دەگرێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ بەرپرسکی پلە باڵای ئەمنی

لیژنەی بەرگری و ئاسایش پەرلەمانی عێراق داوا دەکات لێکۆڵینەوە بکرێتەوە لە گەڵ بەرپرسی پرۆسە سەربازییەکانی ئەنبار

 

لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕێگری کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت لە گەڵ فەریق ڕوکن مەحمود فەلاحی بەرپرسی پرۆسە سەربازییەکانی ئەنبار.

 

لیژنەکە لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەی خستەڕوو کە چەندین بەڵگەیان لە بەردەستدایە بۆ تاوانبارکردنی فەلاحی بەڵام فشارێکی زۆریان خراوەتە سەر لە لایەن سەفارەتی ئەمریکاوە لە بەغداد تاوەکو لێکۆڵینەوەکان ئەنجامنەدرێت.

 

 

و. دانا زەنگەنە