لیژنەی یاسایی پەرلەمان متمانە لە ۲۱ پەرلەمانتار وەردەگرێتەوە

چەند پەرلەمانتارێک بە کەیسی گەندەڵی و کەتن تاوانبارن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

 

ئەمڕۆ پێنچشەممە لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کرد بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان کە تێوەگلاون لە چەندین کەیسی جۆراو جۆردا.

 

لیژنەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە لیستکە ناوی ۲۱ پەرلەمانتاری لە خۆ گرتووە کە تومەتبارن بە چەندین کەیسی تاوانکاری نمونەی گەندەڵی و کەتن.

 

شایەنی باسە لێکۆڵینەوەکان لە سەرەتای خولی تەشریعی سێیەمەوە دەستپێدەکات.

 

 

و. دانا زەنگەنە