چاوش ئۆغڵو: نایەڵین ڕێکەوتنەکانمان لەگەڵ ئەمریکا تەنها بۆ غافڵکردنبێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەتایەکی باشە ئەگەر واشنتۆن پا بەندبێت بە ڕێکەوتنەکەیەوە سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام.

 

 

ئەمڕۆ پنچشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند دەربارەی ڕێکەوتنەکانیان لە گەڵ دبلۆماتکارەکانی ئەمریکا گەیشتونەتە ئەنجامێکی باش سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە نایەڵن ئەم ڕێکەوتنەیان بۆ غافڵکردنیانبێت هاوشێوەی ڕێکەوتنەکەی مینبج چونکە تا ئێستاش تورکیا نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت بە سەر باکووری سوریادا.

 

شایەنی باسە لای خۆیەوە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەیاننامەیەکی سێ خاڵیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هەردوولا ڕێککەوتون لە سەر چەند خاڵێک:

– ڕەواندنەوەی هەمو مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا.

 

– دروستکردنی ناوەندێکی هەواڵگری هاوبەش.

 

– دابینکردنی ئاسایش بۆ ناوچە ئاراممەکە بە مەبەستی گێڕانەوەی خەڵکی سوریا بۆ وڵاتەکەیان.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بەم ڕێکەوتننامەیە و بە ڕێکەوتنامەی نێوان دوو داگیرکار ناوی برد.

 

 

و. دانا زەنگەنە