وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی بۆ خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەرکرد

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا چەندین ڕێنمایی سەبارەت بە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی، دەداتە بەڕێوەبەرایەتی گشتى ئەزموونەکان.

 

وەزیرى پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ سەجەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ئه‌زمونه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ئه‌زمونه‌كان دەرکرد و داوای کردوە، بەوردی کار لەسەر دانانی پرسیارەکان و سەجەم پێداویستیەکان بۆ خوێندکاران دابینبکرێت تاوەکو پرۆسەکە بەسەرکەوتویی ئەنجامبدرێت.

 

وەزیری پەروەردە چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:

 

ـ نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکی‌ تێدا بێت.

 

ـ نابێت پرسیارەکان جێگای‌ گومان و لێڵی‌ بن لە رووی‌ وەڵامەوە و نابێت چەند وەڵامێک دروست بێت بۆ پرسیارێک.

 

ـ پێویستە لیژنەی‌ باڵای‌ ئەزموونەکان تەواوی‌ ووردبینی‌ و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی‌ هیچ کەم و کوڕییەک روونەدات.

 

ـ ئایندەی‌ قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناغی‌ دوانزە لە رووی‌ راست و دروستی‌ پرسیارەکان لە ئەستۆی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتی‌ تاقیکردنەوەکان دەکات.

 

ـ هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەری‌ لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکاری‌ کارگێری‌ دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنی‌ کەمتەرخەم و سزای‌ کارگیری‌ دەدرێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب