وەفدێکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی سوشیالیستیان کرد

وەفدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی حزبی سوشیالیستەوە سەردانی ماڵبەندی کەرکوکی ئەوحزبەیان کرد.

 

ئەمڕۆ ٨/ ٨/ ٢٠١٩، وەفدێکی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی بە بۆنەی یادی دامەزراندی حزبی سوشیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، سەردانی ئه و حزبەیان کرد و پیرۆزبایی سەجەم هاودیدانییان گەیاندە بەرپرسانی حزبەکە.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبون، لە کامیل جلال و ستار پاشا، ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و تارق تەها بەرپرسی پەیوەندیەکان و خاڵە شهاب ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەری کەرکوک.

 

وەفدی هاوپەیمانی لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی سۆسیالیستەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی وەفدی هاوپەیمانی دەربڕی.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب