کەناڵێکی کوردی بۆ حاجیانی کوردستان کرایەوە

کەناڵێک تایبەت بە حاجیانی هەرێم بۆ یەکەم جارە بە زمانی  کوردی بەرنامەکانی پەخشبکات لە ناو شاری مەککەدا.

 

 

کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە شاری مەککە بە زمانی کوردی کرایەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێنمایی و روونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکان  و رۆژانە هەر زانیارییەک پێویست بێت دەیدەن بە حاجیان.

 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی، ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاووڵاتیانەیە کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەککە دەکەن.

 

 

کەناڵەکە ناوی حاجیانی کوردستانە و  لۆگۆکەی ئاڵای هەریمی کوردستانە.

 

 

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو پەخشی ئەم کەناڵە وەکو سەرەتایەک پەخشەکەی  تەنها چوار دەوری شاری مەککە دەگرێتەوە پلانیش هەیە بۆ داهاتو مەودای پەخشەکەی زیادبکرێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لەم وەرزی حەجەدا زیاتر لە دوو ملیون کەس بۆ بە جێهێنانی فەریزەی حەج ڕویان لە شاری مەککە کردووە.

 

 

و. دانا زەنگەنە