لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی تێوەگلاون لە دزینی نەوتدا

ئەندامێکی لیژنەکە دەبێت وەزارەتی نەوت بەهێزتربێت بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی.

 

عەلی عەبودی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند تا ئێستاش چەندین لایەنی سیاسی کە خۆیان بە نیشتمان پەروەر دەناسێنن خەرێکی دزینی سەروەتی عێراقن بە ڕۆژی ڕوناک.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت بەهێزتربێت لە ئێستا و بتوانێت ڕێگە بگرێت لەم گەندەڵکارییە ئەوەشی وتووە” خوا نەبێت کەس نازانێت ڕۆژی چەند بەرمیل نەوت لەم عێراقە دەدزرێت” و دەبێت ڕێگا بگیرێت لەم  تاوانکارییە.

 

و. دانا زەنگەنە