لێدوانێکی ئەردۆغان ڕوسیا توڕە دەکات

 

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەوان داننانێن بە خاوەندارێتی ڕوسیا بۆ سەر نیمچەدورگەی قرمدا.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان بە لێدوانیکی مۆسکۆی هێنادەنگ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ناوبراو وتی ” ئێمە هەرگیز داننانێین بە خاوەندارێتی ڕوسیا بۆ سەر نیمچەدورگەی قرم”.

 

 

لای خۆیەوە سێرگی تسیکۆڤ ئەندامی ئەنجومەنی یەکگرتووی ڕوسیا لە قرم وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە و وتی ” ئەڵیی تورکیا ناتوانێت ڕاستییەکان قبوڵبکات ٫ قرمیش هەرگیز پێویستی بە دانپیانانی تورکیا نییە”.

 

شایەنی باسە لە ساڵی ۲۰۱٤ بە زۆرینەی دەنگی هاوڵاتییان ولە هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆدا بەزۆرینەی ۹٥٪ خەڵکی دورگەی قرم بڕیاری گەڕانەوەیاندا بۆ سەر خاکی ڕوسیا.

 

 

و. دانا زەنگەنە