یاسای هاتووچۆی عێراق دەرکرا بۆ ساڵی ۲۰۱۹

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عێراق یاسای ژمارە ۸ ساڵی ۲۰۱۹ پەسەند کرد.

 

بە پیی یاساکە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی ئەلوەقائیعی عێراقی دوای ٦۰ ڕۆژ پڕۆژە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ئەم یاسا نوێییە هەمو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە لە تایبەتی قەمەرە و ئۆتۆمبێلە بارهڵگرەکان و هەمو جۆرەکانی ماتۆرسکیل.

 

چەند مادەیەکی یاسای نوێ  جێ بەجێدەکرێت کە بەم شێوەیەی لای خوارە هاتووە:

 

– مادەی ۲۱   ،کەسی بیانی دەتوانێت مۆڵەتنامەی شۆفێری جۆری A وەربگرێت.

 

– مادەی ۲۳ ماوەی بەسەرچوونی مۆڵەتنامەی شۆفێری بۆ ۱۰ ساڵ دەبێت لەگەڵ تازەکردنەوەدا دوای کۆتایهاتنی ماوەی مۆڵەتەکە.

 

– ماوەی ۳۰ ڕۆژ دەدرێت بە خاون مۆڵەتی بەسەرچوو تاوەکو مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.

 

– بە پێی مادەی ۲٥ یاساکە بڕی (۲۰۰٫۰۰۰) دینار عێراقی سزادانی دیاریکردووە بۆ ئەم  سەرپێچیانەی لای خوارەوە:

– سەرپێچیکردن لە ئاماژەکان و هێماکانی ڕوناکی هاتووچۆ.

– تیژ ڕەوی.

– شۆفێریکردن بە پێچوانەی هێماکانی هاتووچۆ.

– لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش یاخود جامەکانی داپۆشراوبێت.

 

– ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە.

 

– دانەپۆشینی هەمو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە باری جۆراو جۆریان هەڵگرتووە.

 

– زیادەڕەوی لە هەڵگرتنی باردا.

 

– جێ بەجێنەکردنی یاساکانی تێپەڕبوونی ڕەها و نەوەستان لە کۆڵانە لاوەکییەکاندا بۆ ڕێگا سەرەکییەکان.

 

سزاش دانراوە بۆ فول لایت و لایتی زینۆن کە شۆفیر و هاوڵاتیان بێزار دەکات.

 

گێڕانەوەی هەمو ماڵێکێ تایبەت و گشتی بۆ خاوەنەکانیان لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا لە لایان شۆفێری نەفەر هەڵگرەوە.

 

کەسی بێ مۆڵەت یاخود مۆڵەت بەسەرچو بە بڕی (۲۰۰٫۰۰۰) دیناری عێراقی سزادەدرێت.

 

سزای شێلانی کەسێک یاخود کەم ئەندامکردنی و بە جێهێشتنی نیشانەو شێواندنێکی بەردەوام بە بڕی (۱۰۰۰٫۰۰۰) یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت.

 

– مادەی ٤۱
پۆلیسی هاتووچۆ بەرپرسدەکات لە هەر زیانێک کە بەر ئۆتۆمبێلی تایبەت و گشتی بکەوێت لە کاتی بارکردن یاخود ڕاکێشاندا.

 

بەپیی مادەی ٤۳ ٥۰٪ باجەکان دەگێڕدرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و بڕی ۲٥٪  بۆ ڕێگاو بانەکان ترخان دەکرێت ٢٥٪ بۆ بەڕێوەبەرایەتییکە.

 

ئەمانەو چەندین ڕێنمایی و بڕگەی یاسایی نوێ کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیاندا بەدوو هێندە سزاکان دیاری کراون بۆ سەرپێچیکاران.

 

و. دانا زەنگەنە