عادل عەبدولمەهدی: موچەی خەڵکی هەرێم نابڕین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، یاسای بودجەی 2019 جێبەجێدەکات و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابڕن.

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دیدارێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە لەگەڵ میدیا عێراقیەکاندا ئەنجامیدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاند،” یاسای بودجە جێبەجێدەکەین و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابڕین”.

 

عەبدولمەهدی وتیشی حکومەتی عێراقی پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ەوە، یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ دەکەن لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی، هەوڵ دەدەن بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عیراق مامەڵەی دروست بکەن و سوود لە هەموو هێزەکان وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێویستن.

 

سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت، شەڕی دژی داعش دوورودرێژ دەبێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش ئەنجامی باشیان هەبووە.

 

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پشكی خۆی له‌ بودجه‌ی عیراق ده‌بێت رۆژانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی بودجه‌ نه‌بووه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب