ئیبۆلا ٥٠٠ کەس دەکوژێت

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ منداڵ گیانیان لە دەست داوە لە کۆنگۆ بە هۆی نەخۆشی ئیبۆلاوە.

 

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی save the children لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ٢٠ ساڵیدایە.

شایەنی باسە دەزگا تەندروستییەکانی کۆنگۆی دیموکراتی، رێنماییان بڵاوکردووەتەوە بەسەر هەمو شارەکانی وڵاتدا بە مەبەستی ڕێگە گرتن لەم ڤایرۆسە ترسناکە ،بەڵام تادێت نەخۆشییەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

 

نەخۆشی ئیبۆلا جۆرێکە لە( تا ) کە نەخۆشکە توشی خوێن بەربوون دەکات تاکو دەیکوژێت تا ئێستاش چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە ڤایرۆسەکە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوبوویەوە لە

 

ناوچەکانی خۆرئاوای ئەفریقا و دواتریش لە ئەمریکا و ئیسپانیا تەشەنەی سەند کە بە هۆیەوە زیاتر لە ١١ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا.

 

و. دانا زەنگەنە