بەغدا: فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕی ئه‌مریكی کەوتە خوارەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئه‌مریكى له‌ باكورى شارى به‌غدا كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌هۆى هێرشى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ بوبێت.

 

سەرچاوە هەواڵییکان ئاماژە بەوە دەکەن، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە ناوچەی ڕەزوانییە لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، كەوتەخوارەوە، فڕۆكەكە كەوتۆتە ناو كێڵگەیەكی كشتوكاڵی له‌باكورى شارى به‌غدا.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن، فڕۆكەكە سیخوڕیی بوە، و بەهۆی ئەوەی بەشەكانی بەساغی ماوەتەوە،  پێدەچێت لەبەرزاییەكی زۆردا نەفڕیبێ و بەهۆی كەموكووڕیی میكانیكییەوە كەوتبێتە خوارەوە.

 

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردبوه‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ موڵكی ئه‌وانه‌ و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ به‌غدا نیشتوه‌ته‌وه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب