ڕێنماییە پزیشکیەکان بۆ ڕۆژانی جەژن

 

پزیشکانی بواری تەندروستی خۆراک چەند ڕێنماییەکیان بڵاوکردوەتەوە لە گۆڤاری health  سەبارەت چۆنیەتی خۆپاراستن لە دڵ تێکچون و هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و هەندێ کەس ناوی ئەبات بە هەڵامەتی گەدە چونکە ئەم نیشانانەی لەگەڵ ئەبێت وەکو  سەر ئێشە (تا)  ئازاری سک.

ڕێنماییەکان ئەمانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە:

– خۆت بەدوربگرە لە خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی سور.

 

– گۆشت بکوڵێنرێت باشترە لە برژاندن.

 

– نەخواردنی چەوری بە هەمو شێوەکانی.

 

– دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان.

 

– کەم خواردنی شرینی و دەبێت پاش نان  خواردن بخورێت.

 

– نەخەوتن پاش ژەمەخواردن چونکە جەستە توشی تەمەڵی دەبێت.

 

– دورکەوتنە لە کەرەو چەورییە تێرنەکراوەکان.

 

– کەم خواردنەوەی چا و قاوە چونکە لە هەندێک توێژینەوە دەڵێت زۆر خواردنەوەی چاو قاوە هۆکارێکن بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن.

 

– بۆ ئەو کەسانەشی کە نەخۆشی شەکرەیانە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لەم خاڵانەی لای خوارەوە

 

– دورکەوتنەوە لە هەمو جۆرە شرینییەک.

 

– دورکەوتنەوە لە خواردنە سوێرەکان.

 

– خواردنەوەی ئاو.

 

– خواردنی میوە و سەوزە.

– کەمکردنەوەی پرۆتین.

– ھەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی کە شەکری دەستکردیان بۆ زیاد نەکراوە.

 

و. دانا زەنگەنە