کەشناسی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند

بەهۆی زیادبونی نزمەپاڵە پەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی نزمەپاڵە پەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژن بەرزترین پلەکانی گەرما لە شاری هەولێر لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزیدا دەبێت و لە شاری سلێمانیش لە نێوان 43 بۆ 45 و لە دهۆک لە نێوان 42 بۆ 44 و لە کەرکوک لە نێوان 45 بۆ 48 پلە و لە هەڵەبجە لە نێوان 43 بۆ 46 پلەی سیلیزیدا دەبێت.