سعودیە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان گەشت نەکەن بۆ دوو شاری جیهان

 

سعودیە هۆشداری دایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت نەکەن بۆ هەردوو شاری کیرالا و هۆنگ کۆنگ بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان.

 

لە بەیان نامەکەدا هاتووە بە ڕەچاوکردنی دۆخی خراپی هەردوو شاری هۆنک کۆنگ و کیرالا هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە گەشت ئەنجامنەدەن بۆ ئەو دوو شارە تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 

شایەنی باسە  ماوەی دوو مانگە لە شاری هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت دژی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاسایەک کە رێدەدات هەموو داواکراوێکی هۆنکۆنگی تەسلیم بە چین بکرێتەوە.

 

هەروەها بە هۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە شاری کیرالای هیندستان لە ماوەی رابردوودا هەزاران کەس ئاوارەبوون بەم هۆیەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەم بڕیارەیان دەرکردووە.

 

و. دانا زەنگەنە