وێنەیەکی ترەمپ ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە

خەندەیەکی سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەکرن بە پەنجە گەورەکەی بە لایکێک، خێزانی کوژراوان توڕە دەکات.

 

 

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ کە لەگەڵ میلانا خانمی یەکەمی ئەمریکاو منداڵێک کە دایک و باوکی لە دەستداوە لە هێرشەکەی ئەڵپاسۆدا لە ویلایەتی تەکساس ناڕەزایەتیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لە نێوان خێزانی کۆژراوەکان و دیموکراتەکاندا.

 

لە وێنەکەدا ترەمپ پێدەکەنێت و لایک دەکات بۆ کامێراکە، بەلای هاوڵاتیانەوە ئەم هەڵوێستەی ترەمپ پڕە لە بێئەمەکی و کەمتەرخەمی.

 

بەڕای بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکا هەر سەرۆکی ئەمریکا بوو کە دژی کۆچبەران دەوەستایەوە و هانی ڕەگەز پەرستی دەدا تاوەکو ئەو ڕوداوەی لێکەوتەوە کە ۳۱ کەس لە هەردوو ڕووداوەکەی تەکساس و ئۆهایۆدا گیانیان لە دەستدا.

 

گریگ پینیلو لە  دیموکراتەکان لە تویتێکدا ئەوەی ڕاگەیاند ” چەند کارێکی قێزەونە مناڵێکی قوربانی بەزۆر پەلکێشبکرێت بۆ وێنەیەکی یادگاری  لە لایەن هەمان ئەو کەسەوە کە هۆکاربووە بۆ لە ناوچونی دایک و باوکی ئەو قوربانیە”.

 

و. دانا زەنگەنە