دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی تاوتوێی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کرد

دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە کۆبونەوەیەکی نا ئاسایدا تاوتوێی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کرد و هەمواری پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی بە وردی باسکر.

 

 

ئەمڕۆ دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ئامادەبونی کارگێڕی دەڤەر و ژمارەیەک لە ئاندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی دەڤەر کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنێتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان.

 

 

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا بە وردی باسکرا لە پرۆژە یاسای هەموارکردنی هەڵبژاردنەکان و سەرنج و ڕای هاودیدان لەسەر بابەتەکە خرایەڕوو بە و ئامانجەی کە بگەیەنرێتە لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی سود وەرگرتن لە پرۆژە یاساکەدا.

 

 

جێی باسە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە لە یەکی نیسانی ساڵی داهاتودا هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت و تا ئێستاش  دیار نییە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم کەی ئەنجام دەدرێت لە کاتێکدا کە ماوەی یاسایی ئەنجومەنەکان بەسەرچووە.