یەمەن: هێزەکانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر دەستدەگرن بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ئەم هێرشانەی بە کودەتا ناوبرد بۆ سەر دامودەزگا فەرمییەکانی وڵات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی ڕاگوزەر دەستیان گرت بە سەر کۆشکی معێشیقدا لە ڕۆژئاوای عەدەن ئەم هێرشانە چەندین لێکەوتەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

 

بە پیی چەند ڕاپۆرتێکی کەناڵە فەرمییەکانی سەر بە حکومەتی شەرعی لە یەمن ئەوەیان ئاشکراکردووە کە هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی ڕاگوزەر لە لایەن ئیماراتەوە پشتیوانی دارایی و لۆجستی دەکرێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە چوار لایەنی سەرەکی لەو وڵاتەدا ململانێیەکی سەخت دەکەن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات ئەوانیش سوپای حکومەتی شەرعی سەر بە عەبد ڕەبو مەنسوور ، هێزەکانی باشوری یەمەن، بزوتنەوەی ئیسلاحی سەر بە ئێخوان موسلمین و چەکدارە حوسییەکان.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ئەم هێرشانەی بە کودەتا ناوبرد بۆ سەر دامودەزگاکانی وڵات.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستی یەمن بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە بەمەبەستی کردنەوەی نەخۆشخانەکان تاوەکو بریندارەکان چارەسەر وەربگرن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە هێرشەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا لەپارێزگای عەدەن  زیاتر لە  ۳۰ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

 

و. دانا زەنگەنە