هەرێم، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان

مەڕاسیمی یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتییان جەژنە پیرۆزە لەیەکتر دەکەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆیەك شەممە 11/8/2019 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە سەرجەم شارۆشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان جەژنییان بەپیرۆز راگرت.

 

ئەمڕۆلەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا هاوڵاتیان بەوتنەوەی،” اللە اکبر اللەاکبر” بەرەو مزگەوتەكان بەرێكەوتن بۆ بەجێهێنانی سونەتی نوێژی جەژن و گوێگرتن لە وتاری مامۆستایانی ئاینی.

 

دوای نان خواردن هاوڵاتیان سەدانی دراوسێ و خزمانیان کردوو، بەدڵ خۆشی و بە گێرانی جكلێت و نوقڵ. پیرۆزباییان لەیەكتری دەكردو هیوای ئەوەیان خواست كە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی بۆ هەرێمی كوردستان و قبوڵبونی نزا و پارانەوەكانیان.

 

جەژنی قوربان یەکێکە لە دوو جەژنە سەرەکیەکەی ئاینی ئیسلام، موسوڵمانان لەو ڕۆژەدا دەیان هەزار سەر ئاژەڵ دەکەنە قوربانی.

 

هەواڵ. شەهێن وەهان