وەزارەتی ئەوقاف: یەکەم قۆناغی گەڕانەوەی حاجیان دەستپێدەکات

هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیان لە سعودیەوە بۆ هەرێم دەستپێدەکات

 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند،” یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 17-8-2019 لە سعودیەوە بۆ هەولێر دەستپێدەکات”.

 

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا “چاوەڕوان دەکەین لەماوەی نزیکەی ٢٠ رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان لەرێگای هەردوو فڕۆکەخانی سلێمانی و هەولێرەوە”.

 

ئەمساڵ حەوت هەزار و 130 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب